کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی لە 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، زۆرترین بڕی باران لە یاخسەمەری ناوچەی شارباژێر و کەمترینیش لە قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر باریوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، لە ناوچەی یاخسەمەری شارباژێر سەر بە پارێزگای سلێمانی بڕی 17.8 ملیمەتر باران باریوە کە زۆرترین رێژەی تۆمارکراوی شەو و رۆژی رابردووە.
هەروەها کەمترین بڕی باران لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر باریوە کە 0.4 ملیمەترە.