ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی گشتیی نێوان سلێمانی و کەرکوک روویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێک برینداربوو.
رووداوەکە لە نزیک قەرەهەنجیر روویداوە و بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە بووە و شۆفێری یەكێك لە بارهەڵگرەكان برینداربووە.
هاوكات بارهەڵگرێكی دیكە بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە لە رێڕەوی خۆی لایدا و بەهۆی ئەو رووداوانەوە بۆ ماوەی كاتژمێرێك هاتوچۆكردن لە رێگەی نێوان كەركوك و سلێمانی وەستا و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبوو.