پۆلیسی سلێمانی دوو تەقەكەری دەستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە دوو تەقەکەریان دەستگیرکردووە و دەستیش بەسەر دوو چەکدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” لە دوو هەڵمەتی جیادا دوو تەقەكەر دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی چەند حاڵەتێكی تەقەكردن لەسنووری گەڕەكی بەكرەجۆ ڕوویاندا، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرنجام توانرا لە دوو هەڵمەتی جیادا و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆ و بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دوو تەقەكەر دەستگیربكرێن”.

پۆلیس ناسنامەی تۆمەتبارەکانی دەستگیرکردووە بە ناوەکانی، ( م،ح،ع لەدایكبووی 2006 و ع،م،ع لەدایكبووی 2006 ) کە ئێستا راگیراون و لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دوو راوچی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی – کەرکوک روویدا و شۆفێرێک برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share