وەزیری نەوتی عێراق: ئامانجمانە بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە هەشت ملیار بەرمیلی ڕۆژانە

ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە عێراق ئامانجییەتی گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی نەوتدا بکات و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێتە حەوت ملیار بەرمیل نەوت تاوەکو ساڵی 2025 یان هەشت ملیار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تاوەکو ساڵی 2027.

وەزیری نەوت لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و دۆخی بازاڕی نەوت لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، کۆرۆنا ئامانج و ستراتیجییەتی نەوت و گازی لە جیهاندا گۆڕی.

وەزیر پێشبینی دەکات کە لە ساڵی 2023دا توانای هەناردەکردنی بەنزین بەرزبکەنەوە و پشتببەستن بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەنزین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا عێراق ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، ئامانجمانە بگەینە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا تاوەکو ساڵی 2025.

بابەتی پێشتر

بازرگانێكی مرۆڤ و دەیان داعش دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئیمارات.. ئەوانەی بە كۆمەڵ دەستدرێژیی سێكسییان كردە سەر كچێك دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share