سیستمی بەرگریی لە بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستەخوارەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو سیستمی بەرگریی لە بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستووەتەخوارەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تائێستا نازانرێت فڕۆكەبێفڕۆكەوانە لە كوێوە ئاراستەی بنكەكە كراوە.