زەمالەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە، كە وڵاتی ڕوسیای فیدرال 60 زەمالەی خوێندنی (بەكالۆریۆس، ماستەر و دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكات، بەمەبەستی خوێندنی بەكالۆریۆس، ماستەر و دكتۆرا بەم شێوەی خوارەوە.

هەركەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندن لە زانكۆكانی وڵاتی ڕوسیا دەكات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تكایە داواكاری لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە بكەن:_

https://education-in-russia.com

1.بەكالۆریۆس:

• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێویستە لە هیچ دامودەزگایەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانەمەزرابێت.

• بۆ ئەو پێشكەشكارانەی داواكاری بۆ پسپۆری پزیشكی پێشكەش دەكەن، دەبێت كۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستییان لە 85% كەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەشی كە داواكاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشكەشدەكەن، دەبێت كۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستییان لە 80% كەمتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرێزانەی كە داواكاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشكەشدەكەن دەبێت كۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستیان لە 75% كەمتر نەبێت.

• كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ خوێندنەوەی وردەكاریی زیاتر سەردانی ماڵپەری زەمالەكە بكەن.

تێبینی:-

• لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن راستەوخۆ لە رێگای ماڵپەری زەمالەكە دەبێت، وەزارەتەكەمان هیچ فایلێكی لەبەردەست نابێت تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تاكو دەرچوونی ئەنجامەكان، بە هیچ شێوەیەك پێشكەشكار سەردانی وەزارەت نەكات.

• كاندیدی سەركەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پڕبكاتەوە:

Scholarship.digital.gov.krd

2. ماستەر:-

• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێویستە كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 65% كەمتر نەبێت.

• پێشكەشكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەشبكات. (واتە بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).

• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراوبێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیریی دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاریی زیاتر سەردانی ماڵپەری زەمالەكە بكەن.

تێبینی:-

• لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لە رێگای ماڵپەڕی زەمالەكەیە، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

• كاندیدی سەركەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پڕ بكاتەوە:

Scholarship.digital.gov.krd

3. دكتۆرا:-

• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پێویستە بەلایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• دەبێت كۆنمرەی ماستەری لە 70% كەمتر نەبێت.

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشكەشبكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).

• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.

تێبینی:-

• لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەكە دەبێتیە، ، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

• كاندیدی سەركەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پڕبكاتەوە:

Scholarship.digital.gov.krd

سەرنج:

هەركەسێك مەرج و ڕێنماییەكانی ئاماژەپێكراوی خوێندنەكانی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەكەی بۆ یەكسان ناكرێت.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان ترسی لە ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنای چین هەیە و چەند رێكارێك دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share