قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی كۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی كۆدەبێتەوە و دەڵێت، بۆ ئەمساڵ چاوەڕێی زیاتریان لێدەكەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكاندا كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا رایگەیاند، “ستایشی هەوڵەکانی لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانیم کرد لەپای کار و چالاکییەکانیان بۆ پاراستنی ئارامی و دەستگیرکردنی تاوانبار و تۆمەتباران”.

ئەوەشی وت، “بۆ ئەمساڵ چاوەڕێی زیاتریان لێدەکەین؛ بە هەماهەنگیکردنی نێوانیان و یەکخستنەوەی هەوڵەکانیان لەپێناو باشتر چەسپاندنی سەقامگیری و پێشگرتن لە ئەنجامدانی تاوان”.

بابەتی پێشتر

پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری دامەزراندن بۆ توێژێک دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share