کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت بە درێژاى کاتەکان  لەگەڵ دروستبوونى تەم لە هەندێ ناوچە، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران بەردەوامى دەبێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى هەڵەبجە ئاستى دابارینى زیاترە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد شەپۆلێکى بەفر بارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕ پچڕ دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “سبەی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمە بارانى دەبێت، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارین زیاترە، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

دوای زیاتر لە یەک سەدە مێژوو دووبارە دەبێتەوە

بابەتی دواتر

سێ هەڵبژاردە زێدانیان دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share