بڕیارەكەی بایدن بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەك بە سعودیە كاردانەوەی لێكەوتەوە

فیلیپ ناسیف، بەڕێوبەری پرۆگرامی بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە لقی ئەمریكای ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، “بڕیارەكەی سەرۆك بایدن بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەك بە سعودیە و ئیمارات، مایەی خۆشحاڵییە، ئەوەش بەپێچەوانەی قۆناغێكی شەرمهێنانەی مێژووەوە.”

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ناوبراو وتیشی، “شەڕی یەمەن لە شەش ساڵ نزیكدەبێتەوە و بەهۆی چەكی نابەرپرسانەوە هەڵگیرسا”، وەك ئاماژەیەك بۆ فرۆشتنی چەك لەلایەن ئەمریكاوە بە سعودیە و هاوپەیمانەكانی.

بە وتەی كاربەدەستەكەی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هەڵپەساردنی فرۆشتنی چەكی ئەمریكی بە سعودیە و ئیمارات، فشار دەخاتەسەر ئەوروپا و بەتایبەت بەریتانیا و فەرەنسا بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئەمریكا فرۆشتنی چەك بە سعودیە و ئیمارات هەڵپەسێرن.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو كۆشكی سپی ڕایگەیاند، “جۆ بایدن فرۆشتنی بەشێك لە جۆرەكانی چەكی بە سعودیە و ئیمارات بەشێوەیەكی كاتی هەڵپەساردووە.”

بابەتی پێشتر

خورماتوو.. هاوڵاتییەك بەهۆی تەقینەوەوە شەهیدبوو

بابەتی دواتر

"حزبوڵای عێراقی موشەكی دوورمەودای لە ئێران وەرگرتووە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share