پلاندادانی عێراق: رێژەی هەژاری گەیشتووەتە 25%

رێژەی هەژاری لە عێراق بەرزبووەتەوە و بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە 25% و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە وڵات گەیشتووەتە 25%ی كۆی دانیشتووان لە ساڵی 2022دا.

وتیشی، “رێژەكە بەرزبووەتەوە بەراورد بە ساڵانی 2019 و 2020، كە ئەوكات رێژەكە 20%ی تێنەدەپەڕاند”.

بەرزبوونەوەی هەژاری دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆكار لەوانە لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لە ساڵانی 2020 و 2021، وەستاندنی چالاكییە ئابورییەكان، قەیرانی ئابوری لە ئاكامی دابەزینی نرخی نەوت، وەك ئەوەی هنداوی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەكاری دەكەن بۆ جێبەجێكردنی رووپێوی ئابوری و كۆمەڵایەتیی خێزانە عێراقییەكان كە لە رێیەوە هێڵەكانی هەژاری و بێكاری رووندەبێتەوە و لەڕێی سیاسەتی وەزارەتەكەیانەوە كار لەسەر ئەنجامەكەی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ڕەحمان خانی: بەشێك لە بەنداوە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان پڕبوون

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا کەسێکی دەستگیرکرد کە پلانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی بایۆلۆجی داناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share