بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشێك لە بەنداوە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان پڕبوون و دەشڵێت، “داهاتی ئاو لە بەنداوی دوكان زیادیكردووە و لە دەربەندیخان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمترە”.
ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا مانگی پێنجی ئەمساڵ ئەگەری بارانبارین لە هەرێمی كوردستان هەیە و بە كاریگەری بڕی بارانبارینی ماوەی رابردوو بەشێكی بەنداوە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان پڕبوون كە ئەوەش كاریگەری خۆی هەیە، بەڵام بەنداوە سەرەكی و ستراتیژییەكان كە بەنداوی دوكان و دەربەندیخانن بەو شێوەیە ئاستی ئاویان زیادینەكردووە.
ئاشكراشیكرد، ئاستی ئاوی دوكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادینەكردووە، بەڵام داهاتی ئاو لە بەنداوەكە زیادیكردووە و بە پێچەوانەشەوە لە بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاو بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیكردووە، بەڵام داهاتی ئاو كەمیكردووە.