پۆلیسی هەولێر: ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2021 تاوانی كوشتن لە هەولێر كەمیكردووە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوو 7678 تاوان تۆماركراون كە 6894 تاوانیان ئاشكراكراون و دەشڵێت، “ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2021 تاوانی كوشتن لە هەولێر كەمیكردووە”.

هۆگز عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی ڕابردوو 7678 تاوان تۆماركراون كە 6894 تاوانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئاشكراكراون.

ئاشكراشیكرد، “لە ساڵی رابردوو 60 رووداوی تەقەكردن تۆماركراوە كە 54 تەقەكەر دەستگیركراون، جگەلەوەش ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2021 تاوانەكانی كوشتن لە هەولێر كەمیكردووە”.

وتەبێژەكەی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “تاوانی كوشتن لە ساڵی رابردوو لە شاری هەولێر و دەوروبەری 62 تاوان تۆماركراون. كە 55 تاوانیان ئاشكرابوون و 79 تۆمەتبار بەوهۆیەوە دەستگیركراون، بەڵام بەراورد بە 2021 تاوانی كوشتن كەمیكردووە، بەو پێیەی ئەو كات 79 تاوانی كوشتن ئەنجامدراون”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ساڵی رابردوو 976 دەرۆزەكار لەسەر شەقامەكانی شاری هەولێر دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

یەكەم سەبەتەی خۆراكی ساڵی 2023 دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆ لەبارەی نمایشكردن بە ماتۆرسكیلەوە هۆشداری دەدات و دوا وادە دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشكردنە سەر خێزانەكە لە توركیا: كردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر هاوشارییانمان قبوڵناكەین

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردەوە، هیچ دامودەزگایەکی فەرمیی هەرێمی کوردستان کاردانەوەیان لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی شاری هەولێر…
Total
0
Share