هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

ژمارەیەك هەلی دامەزراندن لە دوو شاری هەرێمی كوردستان راگەیەندران و مامۆستایان دەگرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان (25) هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەكانی سنووری گەرمیان لە هەردوو رەگەز.

دامەزراندنەكان بە شێوەی گرێبەستن و بۆ هەردوو پەیمانگەی نابیستانی گەرمیان و كفری دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان دەڵێت، “لەو 25 مامۆستایە 16ـیان لە كەلار و 9 كەسیان لە كفری دادەمەزرێندرێن و بەپێی ئەو پسپۆڕییانەی کە لە خوارەوە دیاریکراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆرم پڕبکەنەوە و دانیشتووی سنووری کەلارن، دەتوانن لە رێکەوتی 7ی 3ی 2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم و ماوەی گەڕاندنەوەی فۆرمەکان تەنیا حەوت رۆژە.

راگەیەندراوەكە ئاشكراشیكردووە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە سنووری قەزای کفری فۆرم وەربگرن. دەتوان لە رێکەوتی 8ی 3ی 2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی کفری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم و گەڕاندنەوەی لە ماوەی حەوت رۆژدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی کفری.

 

بابەتی پێشتر

تین هاگ چۆن هاوکاری ماگوایەری کردووە؟

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا نزیکەی %8 کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share