بافڵ جەلال تاڵەبانی: كاكەییەكان نموونەی بەرزی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانن

سەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی جەژنی سێ رۆژەی یاران دەكات و رایدەگەیەنێت، کاکەییەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و نموونەیەکی بەرزی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بوون لە کوردستاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی سێ رۆژەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرن.

وتیشی، “کاکەییەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و نموونەیەکی بەرزی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بوون لە کوردستاندا”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی کاکەییەکان دەڕوانێت و وەک هەمیشە پارێزەر و بەدیهێنەری مافەکانیان دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێک لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ئەسپێکدا دوو کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

فەرمی.. فیدراسیۆنی فەرەنسا گرێبەستی دیشامپی نوێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند. له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی…
Total
0
Share