باڵۆن دۆر.. کریستیانۆ دەنگی نەهێناوە و بنزیمە ڕکابەرانی ڕاماڵیوە

رۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی، ژمارەی ئەو دەنگانەی ئاشكرا كرد كە كاندیدەكان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2022 بەدەستیانهێناوە.

بەپێی لیستی دەنگدانی ڕۆژنامەنووسان لە 100 وڵاتی جیاوازەوە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد كە پێنج جار خەڵاتەكەی بردووەتەوە، هیچ دەنگێکی بەدەستنەهێناوە.

لە بەرامبەردا کەریم بنزیمەی فەرەنسی کە براوەی خەڵاتی 2022 بووە، بە جیاوازی (356) خاڵ پێش نزیکترین ڕکابەری کەوتووە کە سادیۆ مانێی سەنیگالی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنە، ئەو جیاوازییەش ڕیکۆردە لە مێژووی خەڵاتەکەدا.

ڕیزبەندییەکە بەپێی خاڵ بەم جۆرە بووە:

  • کەریم بنزیمە 549 خاڵ
  • سادیۆ مانێ 193 خاڵ
  • کیڤن دی برۆین 175 خاڵ
  • ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی 170 خاڵ
  • محەممەد سەڵاح 116 خاڵ
  • کیلیان مباپی 85 خاڵ
  • تیبۆ كۆرتوا 82 خاڵ
  •  ڤینیسیۆس جونیۆر 61 خاڵ
  • لوکا مۆدریچ 20 خاڵ
  •  ئێرلینگ هالاند 18 خاڵ
بابەتی پێشتر

ئایا شکست بە مەرگ دەهێندرێت؟

بابەتی دواتر

ئێران بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە. ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی…
Total
0
Share