بەهۆی ڤیدیۆیەكەوە لێپرسینەوە لە مامۆستایەك دەكرێت

وەزیری پەروەردە لەسەر هێڵە بۆ لێپرسینەوە لەو مامۆستایەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا داوای لایكی پێگەكەی لە “تیك تۆك” لە خوێندكارەكانی دەكات.

ڤیدیۆكە دوێنی بڵاوبووەتەوە و تیایدا مامۆستای یەكێك لە خوێندنگاكان لە پارێزگای بەسرە لۆمەی خوێندكارەكانی دەكات بەهۆی لایك نەكردنی پێگەكەی لە تۆڕی “تیك تۆك” و دووبارە بڵاونەكردنەوەی.

ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لەسەر رووداوەكە هاتووەتە سەرهێڵ و داوای لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی بەسرە كردوە لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت و لێپرسینەوە لەو مامۆستایە بكات بەهۆی هەڵسوكەوتەكانیەوە كە پێچەوانەیە لەگەڵ بەها پەروەردەییەكان.

وەزیر داواشی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاكان كردووە سزای هەر مامۆستایەك بدەن كە بابەتگەلێك بڵاودەكەنەوە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوە و شكاندنی بەهای خوێندكار، یان قۆرغكردنی بەهەر جۆرێك بێت لە جۆرەكان.

ڤیدیۆكە كە هاوشێوەی ئاگر بەناو پوشدا بڵاوبووەوە، نیگەرانی و توڕەیی زۆرێك لە باوانی خوێندكارانی بەدوای خۆیدا هێنا و دەڵێن، دەربڕی ئەو گرفتەیە كە كەرتی پەروەردە و خوێندن لە عێراقدا پێوەی دەناڵێنێت.

بابەتی پێشتر

پاریس.. یاریزانێكی تۆپی پێ بە 100 كیلۆگرام كۆكایینەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

تۆمەتباری رووداوی كوشتنەكەی سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share