(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ مایۆرکاوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌درید

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای ئیبێرۆ ستار بووه‌ میوانی ڕیاڵ مایۆرکا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ لۆس بلانکۆس له‌ خوله‌که‌کانی 55، 77، 82 له‌لایه‌ن ڤینیسیۆز جونیۆر، که‌ریم بنزیمه‌وه‌ (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 66 خاڵ، له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، که‌ جیاوازی 10 خاڵی له‌گه‌ڵ ئیشبیلیه‌ی دووه‌م و 15 خاڵی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ی سێیه‌مدا هه‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا به‌ 26 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 16دا به‌رده‌وامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریزمان: بەرشلۆنە شانازییە، تاوەکو کیلیان و کەریم بەهێزبن بۆ فەرەنسا باشترە

ئەنتوان گریزمان، یاریزانی ناوداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، چاوپێکەویتنێکی لەگەڵ “تێلی فوت”ی فەرەنسی ئەنجامدا، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە پەیوەندییەکانی…
زیاتر ببینە

دوای پێنج ساڵ دابڕان.. مورای یەکەم بردنەوەی لە کراوەی ئوسترالیا تۆمارکرد

ئاندی مورای، تێنسزانی بەریتانی لە یەکەم ڕووبەرووبوونەوەی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بردنەوەی تۆمارکرد. ئەستێرە ناوازەکەی بەریتانیا لە قۆناغی یەکەمی…
Total
0
Share