لە گەڕەكێكی شاری هەولێر باوكێك كچەكەی خۆی كوشت
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی موفتی لە شاری هەولێر باوكێك كچەكەی خۆی كوشتووە و دواتر هەڵاتووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كچەكە تەمەنی 15 ساڵە و تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.