بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بەردەوامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە سڤین موسلەر، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی كرایەوە، بۆ ئەمەش یەكخستنی هەوڵەكان بە گرنگ زانرا.

پرسی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی هێزەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بەردەوامە،پشتیوانی و هاریكاریی هێزەكانی هاوپەیمانانیش پرۆسەكە خێراتردەكات و گرنگی خۆی هەیە”.

لە بەرامبەردا جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەرەڕای دووپاتكردنەوەی پشتگیری و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ هەرێم، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لە پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی بە ئاراستەی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر داواكراوێك لە سلێمانی دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینی زۆپاوە ژن و پیاوێک سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت، “هەوڵدەدرێت هاوشێوەی هاوتاكردنی…
Total
0
Share