ویلیان دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ چێڵسی

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی ئارسیناڵ، ویلیان خەون دەبینێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی چێڵسی و لەژێر سەرپەرشتی تۆماس توخێل دەستبەکاربکات.

تۆڕی “سکای سپۆرت” ئاشکرایکردووە، ویلیانی بەرازیلی لە یانەی ئارسیناڵ بەختەوەر نییە و سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزەدا نەیتوانیوە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە، چاوەڕوانی ئەوەش دەکات لە وەرزەکانی داهاتوودا پەیوەندی لەگەڵ مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەر بەتەواوی بپچڕێت.

ویلیان ماوەی حەوت وەرز لە یانەی چێڵسی یاریکردووە و 12 مانگە یانەکەی بەجێهێشتووە، لەم وەرزەدا بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستەوە نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی “گانەرز”دا بکاتەوە، لە 37 یاریدا بەشێوەی یەدەگ بەشداریکردووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و حەوت گۆڵی ڕەخساندووە.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای”، ئەستێرەکەی بەرازیل بیر لەوەدەکاتەوە جارێکی دیکە درێسی چێڵسی بپۆشێتەوە، لێپرسراوی کارەکانی سەرپشککردووە لەگەڵ تۆماس توخێل ڕاهێنەری نوێی “بلوزی لەندەن” ڕێککەوتن بکات.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا لە (15) ڕۆژدا داهاتووی کومان و ڤایناڵدوم یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ناپۆلی لەم هەفتەیەدا ڕاهێنەری نوێ دەناسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
3
Share