بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی یانەی پاریس سانجێرمان بزانە

چوار یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان لە یارییەكەی لانس لە خولی فەرەنسا دووردەكەونەوە.

بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 11، یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی یانەی لانس.

سێرجیۆ ڕامۆس و ئەندرێ هێرێرا بەهۆی هەستكردن بە هیلاكی لە ماسوولكەكانی ڕانیاندا، لە یارییەكەی لانس دوورخراونەتەوە.

نێیماریش دەستیكردووە بە قۆناغی یەكەمی چارەسەری پێكانەكەی و لانی كەم هەشت هەفتە دووردەكەوێتەوە.

دراكسلەری ئەڵمانی-ش هێشتا لە قۆناغی چارەسەركردنی پێكانەكەیدایە و پێشبینیدەكرێت دوو بۆ سێ هەفتەی تر بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ڕیاڵ سۆسیداد

بابەتی دواتر

بایدن: گفتوگۆیەکی درێژمان لەگەڵ پوتین دەبێت و هیچ هێڵێکی سوور قبوڵناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share