لە دوێنێوە زۆرترین رێژەی باران لە کەلار و خانەقین باریوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی دوێنێ چوارشەممەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە کەلار و خانەقین زۆرترین بارانیان لێ باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی دوێنێ تاوەکو 9:00ی شەوی رابردوو زۆرترین باران لە خانەقین باریوە بە بڕی 18 ملیمەتر و لە کەلاریش بەبڕی 13.4 ملیمەتر.

هەروەها کەمترین رێژەی بارانبارین لە شارۆچکەی دوکان تۆمارکراوە کە 0.2 ملیمەتر باریوە.

لە ناو ساری هەولێر 0.5 ملیمەتر، لە سلێمانی 9.4 ملیمەتر و لەناو شاری دهۆکیشدا هیچ بڕە بارانێک نەباریوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە بە "زۆمبی" بەناوبانگ بوو

بابەتی دواتر

ئەمازۆن نزیکەی بیست هەزار کارمەندی دەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیرە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و…
Total
0
Share