بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ملەكەوە داخرا و شارەوانیی پێنجوێن داوایەك ئاراستەی شۆفێران دەكات.
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، رێگای ملەكەوە لە پێنجوێن داخرا.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن رایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەین زۆر پێویست نەبێت سەردانی دەرەوەی شار نەکەن و رێگاکە بەکارنەهێنن.
روونیشیكردەوە، تیمەكانیان سەرقاڵی پاكکردنەوەی رێگاکەن.
هەر بەهۆی بەفربارین لە سنوورەكەدا زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە بڕیاریانداوە سبەینێ پێنجشەممە 4ی كانونی دووەم پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن.