قوباد تاڵەبانی: وەک هەندێک لایەن نیین لە کوردستان قسەیەک بکەین و لە بەغدادیش هەوڵ بۆ شتێکی دیکە بدەین

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە و رایگەیاند، وەک هەندێک لایەن نیین لە کوردستان قسەیەک بکەین و لە بەغدادیش هەوڵ بۆ شتێکی دیکە بدەین.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی یەكێتی لە هەولێر، جەختمکردەوە کە پەیوەندیی باش لەگەڵ بەغداد و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، نە تاوانە و نە خیانەت، بەڵكو پێویستمان بە پەیوەندیی باش و لێکتێگەیشتن هەیە تا مافە دەستوورییەکانمان دابینبکرێت، تا مووچە و بودجە و شایستە داراییەکان دابینبکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هەندێک لایەن نیین لە کوردستان قسەیەک بکەین و لە بەغدادیش هەوڵ بۆ شتێکی دیکە بدەین؛ یەکێتی لە کوردستان چی دەڵێت، لە بەغدادیش هەمان قسە دەکات و هەوڵ بۆ هەمان شت دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

میدیاکانی پۆڵەندا ئاشکرایدەکەن، پۆلیس زانیاری پێگەیشتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی ئامبوڵانسی حوکمی، چەند کۆچبەرێک دەگوازێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلەکە پێنج عێراقی…
Total
0
Share