بەفربارین لە چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕی سلێمانی دەستیپێكرد

وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشوهەوادا هاتبوو، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارین و ئێوارەی ئەمڕۆش بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی لە سلێمانی گرتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەفربارین چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕی لە سلێمانی گرتەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا رۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەپارێزگاى هەولێر لە کاتەکانى دواینیوەڕۆ بارانبارین لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت لە ئێوارەدا نمە باران لە هەندێک بەشەکانى سنوورى پارێزگاکە دەبێت، لەکاتەکانى درەنگانی شەو بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەستپێدەکات، لە پارێزگای سلێمانیش لە پاش نیوەڕۆ بارانبارین لە سنوورى باشوورى ئەم پارێزگایە دەبێت، ئاستى باران هەندێک جار مامناوەند دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە شەودا رێژەى باران زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان و هەندێک جار لێزمە باران دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە هەندێک ناوچەى گەرمیان هەیە، پێشبینى دەکرێت زۆرترین باران لە (دەربەندیخان و سەنگاو و چەمچەماڵ و قەرەداغ)یش ببارێت”.

لە پارێزگای هەڵەبجە بارانبارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەبێت، لە ئێوارەدا لە ئەنجامى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، هەندێک کات بارانى مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان بەفر دەبارێت وهەروەها پێشبینى دەکرێت لە هەندێک ناوچەى ئەم پارێزگایە ئاستى ئاو بەرز بێتەوە لە کاتى بارانى بە لێزمە، لە پارێزگای دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچە هەیە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، “ئاسمان هەور دەبێت بەگشتى، باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بە هۆى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد، لە سنوورى پارێزکاى سلێمانى لە کاتەکانى بەیانى زوو بارانبارین بەردەوامى دەبێت لە سەر ناوچە جیاجیاکان هەروەها بەفربارین لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان، لە پارێزگاى هەڵەبجە کاریگەرى باران بەردەوامى دەبێت لەسەر ناوچە جیاجیاکان، لە پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچە هەورى تەواوەبێت، کاریگەریى ئەم شەپۆلە سبەى پێنجشەممە لە دواى نیوەڕۆ کۆتایى دێت”.

 

بابەتی پێشتر

بەریتانیا خوێندنی وانەی بیركاری تا تەمەنی 18 ساڵی دەسەپێنێت

بابەتی دواتر

بەهۆی ناجێگیریی كەشوهەواوە سبەینێ كرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان گەیشتووینەتە رێككەوتن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان گەیشتووینەتە رێككەوتن. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
Total
0
Share