ڕاداری یونایتد یاریزانێکی ڤیاڕیاڵی گرتووە

تۆڕێس داواکراوی یانەی مانچستەر یونایتدە و سێ یانەی دیکەش خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە

سەرچاوەکانی هەواڵ دووپاتیدەکەنەوە، چاودێرانی یانەی مانچستەر یونایتد دەستبەرداری خەونەکانیان بۆ کڕینی جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە بوون و ڕاداری خواستەکانیان یاریزانێکی دیکەی لالیگای گرتووە.

تۆڕی “یورۆ سپۆرت” ئاشکرایکردووە، کە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی پاو تۆرێس، بەرگریکاری یانەی ڤیاڕیاڵ دەستپێکردووە و دەیانەوێت بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی خەیاڵی ململانێی یانە گەورەکانی دیکە بکەن.

پاو تۆرێس، لەم وەرزەدا بەدرێسی ژێرئاوگەڕە زەردەکانی لا سیرامیکاوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشترین یاریدەدەری سێرجیۆ ڕامۆس بووە، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و چێڵسی گرنگیان بە تواناکانیداوە.

پاو تۆرێس لەگەڵ ڕامۆس لە پێکهاتەی ئیسپانیا یاریدەکات

تۆرێسی تەمەن 22 ساڵ دەرچووی ئەکادیمیای ڤیاڕیاڵە و بە خواستن ئەزموونی لە یانەی مالاگا تاقیکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی نەگەیشتووەتە ترۆپکی تواناکانی، بەڵام چاودێرانی “ڕێد دێڤلز” پێیان وایە لە داهاتوودا هاوشانی هاری ماگوایەر دەبنە باشترین دووانەی بەرگری خولی نایابی ئینگلیزی.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن بە چەند پەیامێکەوە لە سعودییەوە خۆی گەیاندە تاران

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: لە لێکۆڵینەوەی هێرشەکانی سەر هەولێر ئەنجامی باش بە دەستهاتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share