پیکێ پەشیمانە

سەرچاوەکانی ئیسپانیا پێیانوایە، جێرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزبووەتەوە.

پیکێی تەمەن (35 ساڵ) مانگی تشرینی دووەمی 2022 دوایین یاری بە درێسی یانەی بەرشلۆنەوە ئەنجامدا و وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی “ڕیلیڤیۆ”ی ئیسپانی لە سەرچاوەیەکی نزیکی یاریزانەکەوە بڵاویکردووەتەوە، کە پیکێ پەشیمانە، لە ماڵەوە هەست بە بێزاربوون دەکات و ئەگەر هەیە بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.

پیکێ ناگەڕێتەوە بۆ ڕیزەکانی بەرشلۆنە، بەڵکو پەیوەندی بە یانەی ئەندۆرای پلە دووەوە بکات، کە خودی خۆی خاوەندارێتی دەکات، بەڵام کێشەی لەوەدا هەیە کە سەرمایەی یانەکە شەش ملیۆن یورۆیە، لە کاتێکدا مووچە و پاداشتەکانی خۆی دەگاتە 30 ملیۆن یورۆ لە ساڵێکدا.

یاریزانەکە ناچارە ناوی لە لیستی یاریزانانی “بارسا” بسڕێتەوە، پاشان مووچە و پاداشتەکانی کەم بکاتەوە و ڕەزامەندی ڕایەڵەی لالیگا بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری نیوکاسڵ بۆ ڕۆناڵدۆ: سەرکەوتووبێت، پێویستمان پێی نییە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ بۆ سێ هەفتە ڤان دایکی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share