پیاوێك كوڕەكەی بە دار و وایەر كوشت

دوای لێدانێكی زۆر بە دار و وایەر لە لایەن باوكییەوە، مێردمنداڵێك گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە لە شارۆچكەی ئامرلی لە باشووری خورماتوو روویداوە، باوکەکە ئالوودەی ماددەی ھۆشبەر و خواردنەوە کحولییەکان بووە وەك سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد.

بەپێی وتەی عەمید حسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، لە ناحیەی ئامرلی، پیاوێك بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بە دار و وایەر و بۆكس لە كوڕێكی خۆی داوە، كوڕەكە ناوی سەجاد زەینەلعابدینە و لەدایكبووی ساڵی 2008ـە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو دەڵێت، دوای ئەشكەنجەدان و لێدانێكی زۆر، مێردمنداڵەكە گیانیلەدەستداوە و ئەمڕۆ چوارشەممە گەیەندراوە بە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.

ئاشكراشیكرد، باوکەکە لە بازگەی ئامرلی لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەت بە ڕێككەوتن و سازان یەكلابووەتەوە

هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلە چاوەڕوان دەكرێت جارێكی دیكە هەنگاوە سیاسییەكان لە عێراق دەستپێبكەنەوە، پەرلەمانتارێكی چێوەی هەماهەنگی…
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share