محەمەد شیاع سودانی: سەلماندوومانە کە وڵاتێکی خاوەن سەروەریین

محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، لە چەند ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان سەلماندووە کە خاوەنی سەروەرین.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانی بەشداریکردن لە ساڵیادی شەهـ.ـیدبوونی محەمەد باقـ.ـر حـ.ـەکیم رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوو، لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە سەرکەوتنی زۆرباشمان بەدەستهێناوە، ئەمەش بە دانپێدانانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

وتیشی، پێویستە بە رێنمایی دەستوور و لە رێگەی بڕیاری نیشتمانییەوە کێشەکان چارەسەربکەین، بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان سەلماندووە کە وڵاتێکی خاوەن سەروەرین و کار بە دەستووری عێراق دەکەین.

سەبارەت بە کۆتاییهاتنی کارەکانی یۆنامی لە عێراق، ئاماژەی بەوەکرد، کۆتاییهاتنی کارەکانی یۆنامی لە عێراق، ئاماژەی سەرکەوتنی بەرنامە و پلانەکانی عێراقە لە زۆرینەی دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکاندا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share