دهستڕێژی گولـله له پارێزهرێك كرا و به سهختی برینداركرا.
پارێزەرەكە ناوی تاڕق زوبەیدییە و خەڵكی پارێزگای دیالەیە، بەپێی وتەی پۆلیسی پارێزگاكە، بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری بەعقوبەی مەڵبەندی پارێزگای دیالە تەقەی لێكراوە و دوو گولـلەی بەركەوتووە.
پۆلیسی دیالە دەڵێت، چەكدارانی نەناسراو تەقەیان لە پارێزەرەكە كردووە و رووداوەكە هەوڵی كوشتن بووە، بەڵام تاڕق زوبەیدی بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.