قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە قەرەداغ جێبەجێدەكرێت

قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەیشتە قەزای قەرەداغ و دوای تەواوکردنی رێکارە زانستییەکان، هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوەچوو .

لەو بارەیەوە حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “هەڵمەتی نەمام چاندن بەردەوامە و ئەمڕۆ جگە لەوەی لە سنووری قەرەداغ بەردەوام بووین و دەستمان بە جێبەجێکردنی پرۆسەی چاندنی نەمامەکان کرد، هاوکات لە سنووری دارستانی ئەزمەڕیش لە سلێمانی چەندین تیم لە کارکردنی بەردەوامدان و بەپێی چەند قۆناغێکی تریش پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت و دەچینە شار و شارۆچکەکانی تری هەرێم، ئەمەش لەپێناو زیادکردنی رووبەری دارستانەکان و سەوزایی و پاراستنی ژینگەکەمانە”.

لەبارەی هەڵمەتەكەوە، هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتی، “ئەمڕۆ ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە رووبەرێکی بەرفراوانی زەویی دارستانی هەیە کە پێویستی بە نەمام چاندنە و ئەمەش بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکە جێی دەستخۆشییە و پێشوازی لێدەکرێت، بەو پێیەی خەڵکی ئەم ناوچەیە ژینگەدۆستن و دارستانەکان ژینگەیەکی لەباریان فەراهەمکردووە بۆ کەرتی گەشتیاری، بە تایبەت کە ساڵانە و لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی و گەشتیار لە ناوچە جیاکانەوە سەردانی دەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش”.

بابەتی پێشتر

داواکاری گشتیی عێراق داوای لێپرسینەوە لە فوئاد حسێن دەکات

بابەتی دواتر

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە سنووری ناوچەی سەنگاو ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share