ژمارە (10) بۆ فاتی بووەتە کێشە و دوو یانە چاودێری دەکەن

یانەکانی مانچستەر سیتی و یوڤانتۆس چاودێریی بارودۆخی ئانسو فاتی دەکەن، ئەگەر هەیە لە داهاتوودا گرێبەستی پێشکەشبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، ئانسو فاتی لە بەرشلۆنە پێگە سەرەکییەکەی لەدەستداوە و درێسی ژمارە (10) بووە بە بارگرانی بەسەرییەوە، بە جۆرێک کە توانای نەماوە لەبەردەم چاڤی ڕاهێنەردا بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی بکات.

ئەگەرێکی بەهێز هەیە بەرشلۆنە لە مێرکاتۆی 2023 بە بڕی (70) ملیۆن یورۆ دەستبەرداری فاتی ببێت، بەو هەنگاوەش دوو ئامانج دەپێکن، لە ڕووی داراییەوە خۆیان لە ڕێساکانی “یاریی خاوێن” دەپارێزن و لەلایەکی دیکەوە دەرفەت بە یاریزانە نوێیەکان دەدەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، یانەکانی یوڤانتۆس و مانچستەر سیتی گرنگییان بە تواناکانی فاتی داوە، لە کۆتاییشدا براوەی دانوستاندنەکان ئەو یانەیە دەبێت کە لەڕووی داراییەوە توانای زیاترە و مانچستەر سیتی لەم ڕووەوە سەرکەوتووترە.

بابەتی پێشتر

راوی ماسی لە بەنداوێک قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی رابردووی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share