بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەهای دۆلار لە هەرێمی کوردستاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەهاکەی گۆرانکاری بەسەرداهات و نزمبووەوە.

هاوکات، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی بەهای دراوەکە دروستدەکات.

هاوشێوەی دۆلار، گۆڕانکاری لە بەهای دراوی یۆرۆشدا روویداوە و لە ئێستادا 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 156 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی و عێراق دیواری كۆنكرێتی لەنێوان ڕۆژئاوا و هەرێمی كوردستاندا دروستدەكەن

ئەندامێكی نوێنەرایەتیی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ‏حكومەتی عێراق و پارتی ڕێككەوتوون دیوارێكی كۆنكرێتی لەسەر سنووری نێوان…
Total
0
Share