ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، داهاتی ساڵی رابردووی وەزارەتەكەی 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە ساڵی رابردوودا داهاتی وەزارەتەکەیان بە رێژەی 55% زیادكردووە و گەیشتووەتە 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار.
ساسان عەونی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، 17%ـی ئەو داهاتە دەکرێتەوە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و لە بوارەكانی ئاو و ئاوەڕۆدا پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێدەكرێن.