57500 گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ و بەشداریكردن لە ئاهەنگەكاندا، 57 هەزار و 500 گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە.

ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئامارەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد و رایگەیاند، ئەمساڵ 57 هەزار و 500 گەشتیار بۆ بەسەربردنی پشوووی سەری ساڵ سەردانی سلێمانییان كردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەكە زیادیكردووە، بەو پێیەی سەری ساڵی رابردوودا 30 هەزار گەشتیار هاتبوونە سلێمانی.

لەبارەی شوناسی گەشتیارانەوە، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی وتی، “90%ـیان خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، 8%ـیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانەوە هاتوون و 2%ـیان گەشتیاری بیانین”.

پێشتر ئارام شوانی لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا پێشبینیكردبوو، زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ حاجی: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە تابلۆی ئۆتۆمبێلێكی تری دروستكردووە و بۆ ئۆتۆمبێلەكەی داناوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی، ئەمڕۆ مەفرەزەكانی هاتوچۆی ناوشار تێبینی ئۆتۆمبێلێكیان كرد…
Total
0
Share