وەزارەتی دارایی هەرێم: بەهۆی فێڵكردن و خۆدزینەوە لە باج زیاتر لە 11 هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزا دراون

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی فێڵكردن و خۆدزینەوە لە باج زیاتر لە 11 هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزا دراون.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەكان رایگەیاند، ئەو شوێنانەی سزادراون فێڵیان لەحكومەت كردووە و خۆیان لەباجدان دزیوەتەوە و بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی باجەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، لە ماوەی چوار ساڵدا 11 هەزار و 594 كۆمپانیا و كۆمپانیا و باجدەر بەهۆی فێڵكردن و خۆدزینەوە لە باج سزا دراون و رووبەڕووی رێكاری یاسایی كراونەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەو كۆمپانیا و شوێن و باجدەرانەی سزادراون لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حكومەت كردووە و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە لە كاتێكدا بەپێی یاسا پێویست بووە باج بدەنە حكومەت.
وتیشی، “ئەوانەی سزادراون ئەو شوێن و كەسانەی نەگرتووەتەوە كە داهاتیان نزمە و كار و پیشەكەیان سنووردارە”.
هەر بەپێی ئامارەكان لەو ماوەیەدا 747 شوێن داخراون و 103 باجدەر ئاراستەی دادگا كراون بەهۆی ساختەكاری و سەرپێچی یاسایی لە باجداندا و قەدەغەی گەشتكردن لەسەر 72 باجدەر دانراوە.

لە بەشێكی ئامارەكەدا هاتووە بەهۆی پێشكەشنەكردنی میزانیە لە ماوەی یاسایدا 2244 سزای دارایی دراون و 7135 نامەی ئاگاداركردنەوە ئاراستەی باجدەران كراوە و 1263 كۆمپانیا و باجدەریش بەهۆی قەرزاری باجەوە نیشانەی گلدانەوە لەسەر دۆسیەكانیان دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان لە نەخۆشخانە حكومیەكان قەدەغەكردبێت و راشیدەگەیەنێت، “كڕینی پێداویستیی نەشتەرگەری لەلایەن نەخۆش…
Total
0
Share