سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ منداڵانی بێسەرپەرشت ئاهەنگی ساڵی نوێی گێڕا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا بە بۆنەی ساڵی نوێ رایدەگەیەنێت،”‏‎هیوادارم هەموومان بە رۆحێكی مرۆڤدۆستی و نیشتمانییانەوە كار بۆ قووڵكردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی بكەین”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “بە دڵخۆشییەكی بێسنوور و هەستێكی پڕ لە شانازییەوە لەگەڵ كچ و كوڕەكانمان لە ماڵەكانی منداڵانی كوڕان و نەوجەوانانی كچانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكەین و لە قوڵایی دڵمانەوە هیوای ساڵێكی پڕ لە دڵخۆشی و ئارامی بۆ ئێوەی خۆشەویست دەخوازین”.

‏‎سەرۆك بافڵ لە پەیامەكەیدا دەشڵێت ،”هیوادارم هەموومان بە رۆحێكی مرۆڤدۆستی و نیشتمانییانەوە كار بۆ قووڵكردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی بكەین و كوردستانمان نموونەی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بێت و ساڵی نوێتان پیرۆزبێت”.

بابەتی پێشتر

لە قەزای خەبات لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا گەنجێك كوژرا

بابەتی دواتر

بەهۆی یاریی ئاگرینەوە لە نزیك قەڵای هەولێر ئاگركەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share