بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، حەوت کەس لە تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کچێک لە هوانە دەستگیرکراون
عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “حەوت تۆمەتباری سەرەکی ئەو رووداوەی ئەمڕۆی گەڕەکی ھوانە کە ھێرشیان کردبووە سەر ئەو کچە دەستگیرکراون”.
وتیشی، “لێکۆڵینەوە و بەداوداچوونەکان لە رووداوەکە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی دیکە بەردەوامن”.