بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی رێورەسمەکانی سەری ساڵەوە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان لە پاراستنی سەر و ماڵیان.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وه ك ئەركى خۆی لە پشووەکانی سەری ساڵدا، بە شەونخونی و ماندوونەناسانە كارمەندانى ئاسایش لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار بەردەوامن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پشتیوان بەخوای گەورە و هاوکاری خەڵکی خۆشەویستی خۆمان دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان و میوانان سەر و ماڵیان پارێزراوە و رێوشوێنی ئەمنی بەهاوکاری هێزەکانی ناوخۆ گیراوەتەبەر”.
ئاشکراشیکرد، “کارئاسانی تەواو کراوە بۆ ميوانانی شاری سلێمانی لەم بۆنەیەدا”.