تەندروستیی عێراق: ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەبێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنینەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریدەدات له ‌زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دەڵێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت و ژماره‌ی توشبووان ڕوو له‌ زیادبوون بكات، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، مەترسییەكانی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا بەردەوامی هەیە و پێویستە هاوڵاتیان جدیبن لە خۆپارێزییەكان و ‌ به‌كه‌م ته‌ماشای نەكەن و په‌له‌بكه‌ن له‌ به‌كارهێنانی ڤاكسین.

ئاماژەبەوەشكراوە، “داوا له‌ له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ حكومی و تایبه‌ته‌كان ده‌كات، به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ پابه‌ندكردنی كارمه‌نده‌كانیان هەروەها داواش له‌ چین و توێژه‌كان ده‌كات، هانی هاوڵاتیان بده‌ن پابه‌ندبن به‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی”.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق باسی لەوەشكردووە، “به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ چاودێری بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا ده‌كەین، ئەگەر ژمارەی توشبووانیش بەمشێوەیە ڕوولە زیادبوون بێت، ژماره‌یه‌ك ڕاسپاردە بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری قورس دەگرینەبەر، لەوانەش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی و داخستنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئەوەش بە‌ ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیان‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو بەپێی ئامارێكی وەزارەتەكە نۆهەزار و 635 توشبووی دیكە كۆرۆنا تۆماركراوە و 47 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە ئەوەش زۆرترین ڕێژەیە.

بابەتی پێشتر

بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت

بابەتی دواتر

هەموو کەس لە کەشتییەکەی یەکێتیدا جێیدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share