وتەبێژی حكومەت كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 رادەگەیەنێت

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم دوای پشووەكانی سەری ساڵ خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2022 رادەگەیەنێت و وتیشی، “تائێستا بەغداد 400 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمساڵ بەغداد تەنها دووجار 200 ملیار دینارەكەی ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم توانیویەتی 11 مانگ مووچە دابەشبكات.

وتەبێژی حكومەت ئاشكراشیكرد،”حكومەتی هەرێم پلانێكی تۆكمەی هەبوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان، روانگەمان فراوانترە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای بونیادنانی ژێرخانێكی پتەوی ئابوری نەك بۆ ئێستا، بەڵكو بۆ نەوەكانیشمان كاربكەین”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بانكی رافیدەین بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share