درۆنێك لە هەولێر كەوتەخوارەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا درۆنێك لە سنووری ناحیەی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێر كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكیش لە كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە نەبووە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ئاگاداركراینەوە لە كەوتنەخوارەوەی درۆنێك لە گوندی جێژنیكان لە سنووری ناحیەی بەحركە و تائێستا نازانرێت بۆچی درۆنەكە كەوتووەتەخوارەوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، درۆنەكە دوور لە ئاوەدانی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تائێستا نازانرێت كە درۆنەكە لە كوێوە ئاراستەی ناوچەكە كراوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو ژنەی لە سەربانی ماڵەکەی خۆیان کوژرا

بابەتی دواتر

سزای هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گەیشتە هەرێم

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی كوردستان و بە نرخی 750 دینار دابەشدەكرێت.…
Total
0
Share