بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە رۆژێکدا چەند خوێ بەکاربهێنین؟

فشاری خوێن

زۆر بەکارهێنانی خوێ یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، بۆ ئەوەی کەمترین مەترسیی تووشبوونیشت لەسەربێت پێویستە بەکارهێنانی کەمبکەیتەوە.

پێگەی Blood Pressure UK بڵاویکردووەتەوە، “زۆر بەکارهێنانی خوێ هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە لە پاڵ قەڵەوی و جگەرەکێشان، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، خوێ ئاوکێشە، واتە کاتێک خواردنێکی سوێر دەخۆیت راستەوخۆ تینووت دەبێت و حەز دەکەیت ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە ئەمەش فشارێکی زیاتر لەسەر دیواری خوێنبەرەکان دروست دەکات”.

ئاشکراشیکرد، “کەمکردنەوەی بڕی خواردنی خوێ، لە دوای چەند هەفتەیەک کاریگەرییە باشەکانی لە دابەزینی فشاری خوێن دەردەکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کەسانی پێگەیشتوودا بڕی پێویستی خواردنی خوێ لە رۆژێکدا کەمتر لە شەش گرامە، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بین، بەشێک لەو خوێیەی رۆژانە ئێمە دەیخۆین بە شێوەی شاراوەیە وەک ئەو خوێیەی لە نان و بەشێک لە بەرهەمەکانی دیکەدایە”.

بابەتی پێشتر

دیارترین دۆزینەوە زانستییەکانی ساڵی 2022

بابەتی دواتر

مباپێ: وزەی خۆم لە ئاهەنگگێڕانی ئیمیلیانۆ و شتی بێبایەخدا بەکارناخەم و چاوەڕێی مێسی-م

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share