بەدەر لە رێنماییەكان گرێبەستی كاركردنی دوو مامۆستای زانكۆ درێژدەكرێتەوە

زانكۆی سۆران

لە نووسراوێكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، بەدەر لە رێنماییەكان رەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی كاركردنی دوو مامۆستای زانكۆ دراوە، یەكێكیان كوردە بەڵام وەك بیانی ناوی هاتووە.

نووسراوەكە تایبەتە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی هەریەك لە (د. عادل باخەوان و د. ئەركان جاسم) بۆ ماوەی ساڵێك كە وەك هەڵگری رەگەزنامەی (بیانی) ناویان هاتووە و مووچەی مانگانەشیان بە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار دیاریكراوە.

نووسراوەكە بە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كراوە.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی راستەقینەی هاوڵاتییە عێراقییەکانی ناو کەمپی هۆل ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share