پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی بڕیاری تەملیككردنی زەوی و موڵكی ئێزدییەكان لە شەنگال دەكات و رایدەگەیەنێت، بڕیارەكە لە چێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتی بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێكدا رایگەیاند، ستایشی بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین سەبارەت بە تەملیککردنی ئەو زەوی، موڵک و خانووانەی کە خوشک و برا ئێزدییەکان لە شەنگال لە ساڵی (1975)ەوە تێیدا نیشتەجێن و لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاوەوە لێی بێبەشکرابوون.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی وت، ئێمە لە یەکێتی ئەم بڕیارە بە “گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان دادەنێین پاش بێبەشکردن و پەراوێزخستنیان بۆماوەی چەندین ساڵ. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ ئەم بڕیارە بوێرانەیە”.

روونیشیدەكاتەوە، ئەم رێوشوێن و بڕیارانە لە چێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە.

سەرۆكی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی کارا یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان و هەڵگرتنی ئەو زوڵمەی کە چەندین ساڵە لە سەریانە. هەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، سەقامگیری ئارامی و ئاسایش لە شەنگال و ئەو سنوورانەی دیکە کە نەهامەتی زۆریان چەشت بەهۆی داگیرکردنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و کۆتاییهێنان بەو ئازار و نەهامەتییانەی دووچاری کەسوکارەکانمان بووەوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 13 تۆن هەناری خراپبوو لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕێنرایەوە

بابەتی دواتر

بەدەر لە رێنماییەكان گرێبەستی كاركردنی دوو مامۆستای زانكۆ درێژدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.…
Total
0
Share