ئەم شەش ئامۆژگارییە پەیڕەوبكە و كێشت دابەزێنە

لای هەمووان ئاشكرایە لەگەڵ هاتنی بۆنە و جەژنەكاندا كێش بە شێوەیەكی لەناو زیادەكات، بەڵام چەند ئامۆژگارییەك هەن دەكرێت پارێزگاری لە جەستەمان بكەین كە زیاد نەكات بە تایبەت كە لە پشووەكاندا كێش زیاد دەكات و دەكرێت ئەم رێنماییانە جێبەجێبكەین وپارێزگاری لە جەستەمان بكەین:-

1. هەڵبژاردنی خواردنەوە گەرمەكان:-

هەرچەندە لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر خواردنەوە گەرمەكان زیاددەكەن، بەڵام دەبێت خۆمان بە دوور بگرین لە خواردنەوەی شۆكۆلاتەی گەرم و دەكرێت چای سەوز و ئاوی گەرم بخورێتەوە كە هەموو ئەمانەش هۆكارێك بۆ دابەزاندنی كێش.

2. شیرەمەنییە تەندروستەكان:-

دەكرێت لەبری كێك و بسكیت كە لە بۆنە و ئاهەنگەكاندا خواست لەسەریان زۆرە، هەنگوین، خورما و میوە بخورێت لە نێویاندا مۆز كە ئەم هەنگاوەش وادەكات كێشت زیاد نەكات.

3.ئاوی گەرم:-

پسپۆرانی بواری تەندروستی جەختدەكەنەوە خواردنەوەی ئاوی گەرم بە تایبەت بە وەرزی زستاندا هۆكارێكە بۆ خێراكردنی كرداری هەرسكردن و دەربازبوون بوون لە خواردنە ژەهراوییەكان كە لە جەستەدا دەمێننەوە.

4.دووركەوتنەوە لە كاربۆهیدرات لە شەواندا:-

بە دووركەوتنەوەت لەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بە كاربۆهیدرات لە شەواندا كێشت دادەبەزێت، چونكە سیستمی هەرسكردن لە جەستەدا بە شێوەیەكی خاو تا وەكو كۆتایی رۆژەكە كاردەكات ئەگەر هاتوو كاربۆهیدراتت بەكارنەهێنا هیچ خۆراكێك لە جەستەدا نامێنێتەوە.

5.چەرەسات: –

خواردنی چەرەسات یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێش و وادەكات هەست بە برسێتی نەكەیت.

6.میوە و سەوزەوات:-

بە تایبەت خواردنی میوە وەرزییەكان، پسپۆرانی بواری خۆراكیش جەختدەكەنەوە كە خواردنی وەرزییەكان بەهێزترین خۆراكی بۆ جەستە تێدایە لەوانە خواردنی سپیناخ و پرتەقاڵ لە وەرزی زستاندا كە وادەكات كەمتر هەست بە برسێتی بكەیت و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێشدا.

بابەتی پێشتر

ساماڵ عەبدولرەحمان: پڕۆژەی شەفافییەت هەموو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەبوون پووچەڵیكردەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share