ئیسرائیل: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا و بە چەند قۆناغێک ئێران وەڵاممان دەداتەوە

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەکانیان ئێران لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا و بە چەند قۆناغێک وەڵامی هێرشەکانی شەوی رابردوویان دەداتەوە.

رادیۆی رەسمی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندن و پێشبینییەکان ئێران لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا و بە چەند قۆناغێک، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە کرانەسەری.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران لە رێگای سەدان مووشەکی بالستییەوە هێرشدەکاتە سەر چەندین ئامانج.

جەختیشیکردەوە، هێشتا چەند ئامانجێک ماون لە ئێران کە ئیسرائیل هێرشیان بکاتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆسەر تاران دەستیپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share