تاڵیبان لە بڕیارێك بەرامبەر ژنان پاشگەز دەبێتەوە

بڕیاری تاڵیبان بە رێگریكردن لە ژنانی ئەفغانی بۆ كاركردن لە رێكخراوە ناحكومییەكان، ناڕەزایی و توڕەیی وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی لێكەوتەوە، كار گەیشتە هەڕەشەی وەستاندنی كاركردن لەو وڵاتە، بەڵام پێدەچێت تاڵیبان لەئێستادا پلان دابنێت بۆ هەڵاوێردكردن لە بڕیارەكەدا.

قاریدین محەمەد حەنیف، وەزیری ئابوریی بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی رایگەیاند، قەدەغەی كاركردنی ژنان لە رێكخراوە ناحكومییەكاندا ئەو كارمەندە ژنانە ناگرێتەوە كە لە ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەوانەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەش دەكەن ناگرێتەوە.

لێدوانی وەزیرەكە لەمیانەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بوو كە لەگەڵ رامز ئەلاكبارۆڤ سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەفغانستان ئەنجامیدا.

شەممەی رابردوو بزوتنەوەی تاڵیبان كە لە ئابی 2021دا كۆنتڕۆڵی ئەفغانستان-ی كرد سەرجەم رێكخراوە ناحكومییەكانی ئاگاداركردەوە لە راوەستاندنی كاری كارمەندە ژنەكانیان.

پێشتریش بزوتنەوەكە خوێندنی زانكۆ لە كچ و ژنان قەدەغەكرد.

بابەتی پێشتر

شەوی سەری ساڵ مێسی دەسوتێنن

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی هەنگاوێكی دیكە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share