بەهۆی مەترسیی قەیرانی گازەوە زستانێکی سەخت چاوەڕێی ئەوروپا دەکات

ئەوروپا چاوەڕێی زستانێکی دژوار دەکات، لەگەڵ دابەزینی ئاستی گاز لە گەنجینەکانیدا و مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەریی قورس بەوهۆیەوە، ئەوەش لە ئەنجامی سزاکانی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر ڕوسیا.

قەیرانی گاز سەرجەم جۆرەکانی دەگرێتەوە لە ئەوروپا، هەر لە کارپێکەری وێستگەکانی وزە، تا کەرتی پیشەسازی، زەیت و گەرمکەرەوەی ماڵ و شوێنەکانیش.

لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ی مانگی شوباتدا بازاڕی گاز و وزە بە گشتی ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکەی بووەوە، بەهۆی ئەگەری سزاکان بۆ سەر ئەو کەرتە.

وڵاتانی ئەوروپا چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتر نرخی گاز و وزە دەکەن لە وەرزی زستاندا و هەندێک لە وڵاتان و بەتایبەت ئەڵمانیا بەڕێکاری توند دەستیکردووە بە ئەمبارکردنی گاز، داواش لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات پابەندبن بە کەم بەکارهێنانی گازەوە.

گەنجینەکانی ئەوروپا ئێستا بەشێوەیەک ئاستی گازیان کەمبووەتەوە لە مێژوودا کەمترین جار ئاستی لەوجۆرەی بەخۆوەبینیوە.

هۆڵەندا ئاشکرایکردووە، گازی ئەمبارکراو لە گەنجینەکانی ئەمستردام، ڕۆتەردام و ئەنتۆرپ کەمترە لە تێکڕای ناوەندی گەنجینەکراو لە مێژووی وڵاتەکەدا.

بابەتی پێشتر

ژمارەکان مەترسیدارن.. زانایان خێرایی گەرمبوونی جەمسەری باکوور ئاشکرادەکەن

بابەتی دواتر

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەر 76 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share