بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان: خۆمان ئامادەکردووە بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان، دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەردەوامین لە دابەشکردنی بەشی دووەمی بەشەخۆراکی ئەمساڵ، %90 پڕۆسەکە کۆتاییهاتووە، بەڵام بڕ و ژمارەی زەیتمان کەمە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە عێراقدا تەنیا یەک کارگەی دروستکردنی زەیت هەیە.

وتیشی، دەستمان کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک و سەرجەم ماددە جیاوازەکان ئامادەن، لەم ڕۆژانە دەست بە دابەشکردنی دەکەین و چاوەڕێی بڕیارن بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە دابەشکردنی بەشی سێیەمی ئاردداین و لە ئاییندەیەکی نزیکدا کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
زیاتر ببینە

بۆ بەرگرتن لە توركیا و گروپە چەكدارەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باری نائاسایی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكان…
Total
0
Share